لە هەولێر 22 شوێن بۆ زبڵ و پاشماوەی قوربانی تەرخان كرا

:: AM:08:19:27/05/2026 ‌
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەپێناو پاراستنی ژینگە، 22 شوێن بۆ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی تەرخان دەكات و داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە پابەندی ژینگەپارێزی بن.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕای گەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی هەولێر، لە كاتی قوربانیكردن لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و تێكنەدانی سیمای شارەكە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەستاوە بە تەرخانكردنی 22 شوێن لە شاری هەولێر، بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی

ئەو شوێنانەی بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی دیاری كراوە، ئەمانەن: 

شوێنەكان:
سنووری شارەوانیی یەك:

1- كەمپی كۆمپانیا گوڵزاری شار/ شەقامی 30 نەقلیاتی كۆن. 

2- گەڕەكی تەیراوە / نزیك مزگەوتی حاجی عەبدوڵا.

3- شەقامی 30 مەتری/ ژێر پردی سەیداوە.

ژمارەی مۆبایل (07514034251/ 07507049198)

سنووری شارەوانیی دوو:

1- كەمپی كۆمپانیای نرخ، پشت وەزارەتی پێشمەرگە.

٢- گەڕەكی ئاری/ بەرامبەر مزگەوتی شەهید نەجمەدین.

٣-گەڕەكی كانی/ نزیك شارەوانیی دوو.

ژمارەی مۆبایل (07514487060/07503051507)

سنووری شارەوانیی سێ:

1- گەڕەكی خانزاد/ بەرامبەر مزگەوتی كاوانیان.

2ـ پشت وەزارەتی پێشمەرگە/ بەرامبەر كارەبای 29 مێگاواتی.

3- گەڕەكی هەولێری نوێ / نزیك مزگەوتی هەرتەل نزیك هیوا ستی.

4- كەمپی كۆمپانیای قەدەر سەر رێگای كۆنی بنەسڵاوە.

ژمارەی مۆبایل (07504335703/ 07504368789)

سنووری شارەوانیی چوار:

1- كەمپی كۆمپانیای گوڵزاری شار  سەر رێگای كۆنی بنەسڵاوە.

2- شەقامی كۆڕنیش/ نزیك شاری زیلان.

3- شەقامی كۆڕنیش/ بەرامبەر گەڕەكی سەركەوتن.

٤- گەڕەكی 5ـی حەسارۆك/ نزیك شوقەكانی نەورۆز ستی.

ژمارەی مۆبایل (07504486085 /07514491482)

سنووری شارەوانیی پێنج:

1- كەمپی كۆمپانیای زوگ/ شەقامی مەخموور.

2- شەقامی كۆنی كەركووك/ رێگای تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل.

3- شەقامی 12 مەتری نزیك بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.

4- شەقامی كۆڕنیش/ پشت بەنزینخانەی سازین.

ژمارەی مۆبایل (07504463027/ 07504515485)

سنووری شارەوانیی شەش:

1- كەمپی كۆمپانیای نرخ 6/ شەقامی مەخموور.

2- مەیدانی ئاژەلان.

3- گەڕەكی كرێكاران/ بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.

4-  گەڕەكی ماردین 55 بەرامبەر نووسینگەكانی خانووبەرە.

ژمارەی مۆبایل (07514016683/07504180006).




وشە - وشه‌