پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات

:: PM:08:48:31/05/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم 31ی ئایاری 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 51ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بەبۆنەی 51ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەن و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی لەو دەرفەتەدا جارێکی تر دووپاتی کردووەتەوە سەر هاوئاهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشە و پرسە هەنووکەییە چارەنووسسازەکان. هەروەها دووپات لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، لە کۆتاییشدا جارێکی تر پیرۆزبایی خۆیان ئاراستە کردووەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود