لەم مانگەدا دوو رۆژی پشووی فەرمییە

:: PM:01:42:01/06/2026 ‌
بەپێی خشتەی رۆژە پشووەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەم مانگە دوو رۆژی پشووی فەرمییە لە سەرجەم داودەزگا حكوومییەكان.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ رۆژە پشووەكان، لەم مانگەدا دوو رۆژی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

یەكێك لە رۆژە پشووەكان دەكەوێتە 16ـی حوزەیران كە بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییە، رۆژی دووەمیش 25ـی حوزەیرانە كە رۆژی عاشوورایە.

لە هەرێمی كوردستاندا رۆژە پشووەكان بەپێی یاسا رێكخراون و كاتەكانیان دیاری كراوە، ئەمەش بە فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێكیخستوون.



وشە - رامیار جەواد