سەرۆكی ژووری بارزگانی پیشەسازیی زاخۆ، رەتی دەكاتەوە كە دەروازەی "رەبیعە" هیچ كاریگەرییەكی لەسەر جووڵەی بازرگانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، لەتیف عوسمان سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی زاخۆ، بە "وشە"ی راگەیاند، كردنەوەی دەروازەی رەبیعە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نییە، چونكە ئەو دەروازەیە جێی متمانەی بازرگانان نییە.
روونیشی كردەوە، پێش ئەو دۆخەیش كە دروست بووە دەروازەی رەبیعە كاری دەكرد و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئیبراهیم خەلیل نەبوو، چونكە بازرگانان زیاتر ئیبراهیم خەلیل بەكار دەهێنن.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی زاخۆ گوتی، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تاكە دەروازەیە كە پارێزراوە لە رووی تەناهییەوە و ئێستەیش جووڵەی بازرگانیی لێ زیاتر بوو.
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردەوە كە دەروازەی رەبیعە، سەلامەت نییە بۆ بازرگانان و ئەوەیش هۆكار دەبێت كە بازرگانان بەكاری نەهێنن.