مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی حكوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتكردنی گشت هاووڵاتیی و پێكهاتەكانی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان.