گوتەبێژی یەكێتی: دەمانەوێ‌ هەرچی زووە لەگەڵ پارتی كۆ ببینەوە

:: PM:03:59:01/06/2026 ‌
گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، دەیانەوێ‌ هەرچی زووە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەست پێ بكەنەوە. 

ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، كاروان گەزنەیی گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، هەوڵ هەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوادارین بە ئایندەیەكی نزیك بگەینە ئەنجام و مەبەستمانە كۆبوونەوەكان بە زوویی دەست پێ بكەنەوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە پارتی و یەكێتی راستە ناكۆكییان هەیە، بەڵام خاڵی ئەرێنیمان زۆرە و هەردوو حزبەكە پێكەوە دەتوانن خزمەتی نیشتمان بكەن. 

گوتەبێژی یەكێتی هیوای خواست كە كۆبوونەوەكان بە زوویی دەست پێ بكەنەوە تا خزمەتی زیاتری كوردستان بكرێت. 

لێدوانی گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كاتێكدایە، ئێستە ئاراستەكان بۆ ئەوە دەچن پارتی و یەكێتی جارێكی تر كۆببنەوە، بەتایبەت دوای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی لە رۆژی جەژن كە گوتی ململانێی بێ‌ ئەنجام پێویستە بەلاوە بنرێت و حزبەكان پێكەوە كار بكەن. 



وشە - وشه‌