وەزارەتی پەروەردە كارێكی لە قوتابخانەكان قەدەغە كرد

:: PM:05:21:02/06/2026 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بە پەروەردەی شارەكان داوەو كارێكی قەدەغە كردووە. 

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكانی سیستمی وەزارەتی پەروەردە ئاگەدار بكەنەوە كە دانان و بڵاوكردنەوەی نمرەی قوتابیان و خوێندنكاران بەشێوەی لیست لە پەیج و ماڵپەڕ و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بە هەموو شێوەیەك رێگەپێدراو نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە هەر قوتابخانەیەك ئەو كارە بكات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت. 






وشە - وشه‌