چوونە گۆیژە و ئەزمڕ سنووردار دەكرێت

:: PM:05:45:02/06/2026 ‌
بۆ رێگریكردن لە سووتان و شێواندنی ژینگەی ناوچەكە، بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی دارستانی سلێمانی كۆمەڵێك رێكاری نوێی بۆ سەردانیكردنی گۆیژە و ئەزمڕ راگەیاند و بڕیاریدا لەمەودوا رێگە نادرێت دوای 11ی شەو گەشتیاران لەسەر چیاكە بمێننەوە.

ئاوارە ئەحمەد، بەڕێوەبەری پاراستنی دارستان و پاوانی سلێمانی رای گەیاند، لەپێناو پاراستنی چیای گۆیژە لە سووتان و شێواندنی دارستانە سروشتییەكان، بڕیاردراوە بە كاراكردنەوەی لیژنەی فریاگوزاری.

ئەو دەڵێ‌، ئەم لیژنەیە ئەركی ئەوەیە شەوانە لەسەر چیاكە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە كاتی روودانی هەر ئاگركەوتنەوەیەكی لەناكاو، بە خێرایی لە ئامادەباشیدا بن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، وەك بەشێك لە ڕێكارە نوێیەكان، كاتی مانەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران لەسەر چیای گۆیژە و ئەزمڕ سنووردار دەكرێت و بەپێی بڕیارەكە، لەمەودوا رێگە نادرێت دوای سەعات 11ـی شەو گەشتیاران لەسەر چیاكە بمێننەوە.



وشە - وشه‌