مەسروور بارزانی پەیامێك ئاراستەی ئەمەریكا و بەریتانیا دەكات

:: PM:06:24:02/06/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دڵگرانی قووڵی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی هێزەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا لە كاتی مەشقێكی سەربازیدا لە هەولێر دەربڕی و دووپاتی كردەوە، هەرێمی كوردستان وەك هاوپەیمانێكی ئەو دوو وڵاتە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە دەمێنێتەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە X  پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی، "زۆر دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا لە كاتی مەشقێكی سەربازیدا لە هەولێر."

مەسروور بارزانی سەرەخۆشیی گەرمی خۆی ئاراستەی خێزان، هاوكاران و سەركردایەتیی هەردوو وڵات كرد و هاوخەمیی خۆی بۆ ئەو رووداوە نیشاندا.

هەر لە پەیامەكەدا مەسروور بارزانی باسی لە پێوەندییە ستراتیجییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەو دوو وڵاتە كردووە و دەڵێ‌، "ئێمە بە شانازییەوە هاوبەش و هاوپەیمانی ئەمەریكا و بەریتانیاین."

دووپات دەكاتەوە كە هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانەكانی بەردەوام دەبن لە كاركردنی پێكەوەیی بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە بە گشتی.



وشە - وشه‌