ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیرانی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکی قایمقامیەتی شارۆکەی ناوەندی هەولێردا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن مۆلیدانە دەکەنەوە کە پارەی 300 سەعاتیان کۆ کردووەتەوە و تا ئێستە ئەو 300 سەعاتەیان پێ نەداون و قەرداری هاووڵاتییانن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە لەلایەن خۆران تەحسین خۆرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێرەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، دەبێت ئەو خاوەن مۆلیدانە ڕاستەوخۆ مۆلیدەکانیان پێ بکەن بۆ ئەوەی قەرەبووی هاووڵاتییان بکەنەوە.
لە کۆتاییدا هۆشداری دراوە کە هەر خاوەن مۆلیدەیەک پێگیری بەو بڕیارە نەکات و مۆلیدەکەی پێ نەکات، ئەوا لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەکرێت.