ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیرانی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، پرۆسەی وردبینی و دابەشکردنی کارتی زەوی دەستی پێ کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاگاداری فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە کراوەتەوە، ئەو کەسانەی ناویان لەو لیستەدا هاتووە کە بڵاو کراوەتەوە، پێویستە ڕۆژی یەکشەم سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە بکەن. ئاماژە بەوەش دراوە کە سەردانیکردنەکەیان بەمەبەستی وردبینی و وەرگرتنی کارتی زەوییە.
هەروەها شارەوانیی هەولێر لینکێکی بڵاو کردووەتەوە کە لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی وردبینی تێدایە، بۆ ئەوەی فەرمانبەران ناوەکانیان بدۆزنەوە پێش سەردانیکردنیان بۆ شارەوانی.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی لیستی ناوی فەرمانبەرەكان..