ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند، ماوەیەکە بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتووەتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەکی پێشمەرگە دەکەن و لەو بارەیەوە لێکدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنە ڕوو.
لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی دووپاتی دەکاتەوە و دەڵێت، لێرەدا پێویستە هەموو لایەک ئەوەیان لەبیر بێت کە پێشمەرگە لەدایکبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسکی گەلی کوردستانە.
هەروەها ڕوونی دەکاتەوە کە چەکی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە، بەڵکوو چەکی پێشمەرگە مێژوو و فیداکاری و کەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەکی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە کە هەمیشە بۆ گەل و خاک و نیشتمانەکەی هەیەتی.