بەشەخۆراكی چوارەم دەست بە دابەشكردنی كرا و شەش مادەیە

:: AM:09:10:04/06/2026 ‌
دابەشكردنی بەشەخۆراكی چوارەمی ئەمساڵ دەستی پێ‌ كرد، شەش مادەی سەرەكیی خۆراك لەخۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، رەحیم عەلی بریكاری خۆراك، بە "وشە"ـی راگەیاندن لە دوێنێ ئێوارەوە مادەكانی خۆراكمان پێگەیشت و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

زیاتر گوتی، مادە خۆراكییەكان شەش مادەن، بۆ هەر كەسێك بریتییە لە سێ‌ كیلۆ برنج و یەك كیلۆ شەكر و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و یەك لیتر زەیت و نیو كیلۆ نیسك و نیو كیلۆ بەزالیا.

روونی كردەوە، نرخی پێدان بۆ هەر كەسێك وەك چەند جارێك، هەزار و 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی وەرزی گەرما دەبێت هاووڵاتییان خێرا سەردانی بكەن و بەشەخۆراكیان وەربگرن تا لە تێكچوون پارێزراو بێت.



وشە - رامیار جەواد