مامەڵە بۆ تاپۆكردنی زەویی فەرمانبەرانی بەحركە دەستی پێ كرد، خاوەن نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنیش دەڵێت، ئێستە نرخەكەیان زۆر بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، شێروان هەركی خاوەن نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی زەوی لە سنووری بەحركە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای هەواڵی مامەڵەی تاپۆكردنی زەویی فەرمانبەران، موژدە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان تاپۆ دەكرێت، لە بەحركە نرخی زۆر گران بووە.
زیاتر گوتی، ئێستە خراپترین زەوی نرخی دوو دەفتەر و نیو بۆ سەرەوە دەبێت، بۆیە زەوییەكەت مەفرۆشە و چاوەڕێ بكە تا وردبینی تەواو دەبێت.
باسی لەوەش كرد، ئەو زەوییانە بە زەویی گەڕەكەكانی ڕاستی و فەرمانبەران و پێشمەرگە ناسراوە.