وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە، بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە درا، كۆمپانیاكان دەست بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بۆڕیی كوردستان - جیهان دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە، شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت، سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و باسم عەبادی وەزیری نەوت كۆبوونەوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاماژە بەوە كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە درا، كۆمپانیاكان دەست بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بۆڕیی كوردستان - جیهان دەكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ دڵنیایی حكوومەتی فیدراڵ لە بەرانبەر هێرشەكانی سەر كێڵگە نەوتییەكان لەناو خاكی عێراقەوە بەرپرسیار دەبێت.