رێنوێنی بۆ وەرگرتنی گەنم لە سنووری مادەی 140 بڵاو كرایەوە

:: AM:09:21:06/06/2026 ‌
لەلایەن كشتوكاڵی مەخموورەوە رێنوێنی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بڵاو كرایەوە، بەپێی رێنوێنییەكە، پێویستە لە كاتی هاتنی نۆرەدا، لە ماوەی 24 سەعاتدا بارهەڵگر هاتبێتە نۆرەی.

ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، كشتوكاڵی مەخموور لە ئاگادارییەكیدا دەڵێت، ئاگاداری بۆ جووتیارانمان لە قەزای مەخموور و شارەدێی قەراج، ڕێنوێنیی تایبەت بۆ گەیاندنی بەرهەمەكانتان بۆ سایلۆی مەخموور دەرچوو.

رێنوێنییەكان بەم شێوەیەیە:
1- گەیاندن تەنیا لە ڕۆژی حجزكردنت ڕێگەپێدراوە. ماوەی گەیاندن تەنیا 24 سەعاتە و دەبێت لە كاتی دیاریكراودا ئۆتۆمبێلەكان لە نۆرەی سایلۆ ئامادەبن.
2- حجزكردن هەڵدەوەشێتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوە: (داتای هەڵە - دەرنەكەوتن لەكاتی دیاریكراودا).
3- ئەگەر گەیاندن ڕەت كرایەوە بە هەر هۆكارێك، ئەوا حجزكردنەكە دەگۆڕێتەوە و كاتی نوێ دادەنرێت.
4- شۆفێران، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ جووتیاران، دەتوانن كاتی حجزكردنی خۆیان هەڵبژێرن ئەگەر توانای ئەو ڕۆژە لە بەردەستدابوو. شۆفێران دەتوانن كاتەكان بۆ زیاتر لە جووتیارێك، یان بۆ هەمان جووتیار حجز بكەن، بە مەرجێك لە یەك ڕۆژدا نەبن. ژمارەی حجزكردنی ڕێگەپێدراو بۆ حەوت كەس زیاد كراوە.



وشە - رامیار جەواد