بۆ بەشەخۆراكی مانگی چوار برنجێكی زۆر خراپ دابەش كراوە، هاووڵاتییان دەڵێن بەهیچ شێوەیەك نابێتە چێشت و بەكەڵك نایەت.
ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، بەپێی گوتەی هاووڵاتییان كە بۆ "وشە" قسەیان كردووە، لەكاتی وەرگرتنی بەشەخۆراكی ئەم مانگە، برنجێك دابەش كراوە زۆر خراپە و بە كەڵكی هیچ نایەت.
باسیان لەوەش كرد، برنجەكە جگە لەوەی زۆر ورد بووە، لە هەمان كاتدا تۆزێكی سپیشی هەیە و نابێتە چێشت.
پێشتر بەرپرسانی حكوومی رایان گەیاندبوو ئەو برنجانەی دەهێندرێت بۆ عێراق، بەشێكی زۆری لە تایلەند و ئەمەریكا دێت و پشكنینی بۆ دەكرێت.
لە دابەشكردنی برنجی بەشەخۆراكدا، بۆ هەر مانگێك هاووڵاتی بڕی سێ كیلۆ برنجی پێ دەدرێت، بەڵام خراپیی برنجی ئەم مانگەی زۆربەی بنكەكان وایكردووە، زۆربەی خەڵك بیفرۆشنەوە و بەكاری نەهێنن.