بوتڵی غاز دابەزی بۆ 15 هەزار دینار

:: AM:09:50:06/06/2026 ‌
غاز دووبارە هەرزان بووەوە، ئەمڕۆ لیترێك غاز بە 630 دینار بوو، بەمەیش بوتڵێكی تەواو بە 15 هەزار دینارە و پێشبینی هەرزانبوونی زیاتریشی لێ‌ دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، لاوەند مەموودی خاوەنی بەنزینخانەی لاوەند، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لیترێك غاز بە 630 دینار بۆ غازی ماڵان تێدەكەین.

زیاتر گوتی، لەگەڵ رۆژی شەمووی هەفتەی رابردوو هەر لیترێك غاز 159 دینار دابەزیوە و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، بوتڵێكی ماڵان كە 24 لیتری تێدەكرێت، ئێستە بە 15 هەزار دینارە و غازیش زۆر بووە، بۆیە نرخەكەی هەرزان بووە و پێشبینیش دەكرێت هێشتا هەرزانتر بێت.

بە گوتەی ئەو خاوەن بەنزینخانەیە لەو چەند رۆژە نرخەكەی دادەبەزێت بۆ خوار 600 دینار، بەمەیش نرخی غازی بازرگانی هاوشێوەی دۆخی ئاسایی لێ‌ دێتەوە.

بەهۆی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، كەمیی غاز لە هەرێمی كوردستان دروست بوو، بەمەیش نرخی بوتڵێك غاز نزیك بووەوە لە 40 هەزار دینار.



وشە - رامیار جەواد