وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە

:: AM:11:47:06/06/2026 ‌
وەزارەتی كارەبا رای دەگەیەنێت، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی و چاككردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی و چاككردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە،  لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری بچڕانی كاتی كارەبا بوونەتەوە. 

ئەو وەزارەتە دەڵێت، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان، لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە. 



وشە - رامیار جەواد