هەرچەندە بڕیار بوو بەشداریی لە كۆنكفرانسی سانت پیترسبوورگ بكات لە رووسیا، بەڵام دوای ئەوەی بۆی دەركەوت كە هیچ بەرپرسێكی رووسی لەگەڵی كۆ نابێتەوە، بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە.
ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە "وشە"ی گوت، بافل تاڵەبانی بڕیار بوو بەشداریی لە كونفرانسی سانت پیترسبورگ بكات، پێشتریش بانگەشەی دەكرد گوایە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رووسیا كۆ دەبێتەوە، بەڵام كە زانی كەس ئامادە نییە بیبینێت و تەنیا وەك هەزاران كەسی تر وەك بەشدارێك و گوێگرێك لە هۆڵی كونفرانسەكە دادەنیشێت، بۆیە بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەهۆی ئەو كۆنفرانسەوە و پێشتریش لە چەندان كۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەركەوتووە كە كەس گوێ لە بەرپرسانی یەكێتی ناگرێ.
ئەوە لە كاتێكدایە شەش ڕۆژ لەمەوبەر و لە یادی دامەزراندنی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لە توانایاندا هەیە كێشەی رووسیا چارەسەر بكەن.
دیداری سانت پیرسبۆرگی ئابووریی نێودەوڵەتی SPIEF كۆنگرەیەكی ئابووری و سیاسیی گەورەیە كە لە 1997ەوە ساڵانە لە شاری سانت پیترسبۆرگی دووەمین گەورەترین شاری ڕووسیا بەڕێوە دەچێت، راستەوخۆ حكوومەتی ڕووسیا و سەرۆكی ئەو وڵاتە چاودێریی دەكەن.