"وشە" بۆ یەکەمجار نهێنییەکی جووتبرا ئاشکرا دەکات کە ئێستە باسی بەهێزی پێوەندییەکانیان لەگەڵ چەند لایەنێکی دەرەکی دەکەن.
بافڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەک باشە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بافڵ و قوباد خەریکی یارییەکی ترن و زۆریش قێزەونانەن و بوونەتە داردەستی هەر کەسێک پارەیان پێ بدات.
بەپێی زانیارییەکانی "وشە" کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتی خۆیەوە دەستی کەوتووە، لە شەڕی ئەم دواییەی ئەمەریکا و ئێران لە لایەک زانیارییان لەسەر پێگەی کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بنکەی ئەمەریکییەکان لە سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و ڕاپەرین دەدا بە ئێران و حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی بە درۆن بە ئامانجیان بگرن، لە لایەکی ترەوە بە ئەمەریکییەکانیان دەگوت کە میلیشیاکانیان رازی کردووە کە دژایەتی ئەمەریکا نەکەن.
هەمان سەرچاوە دەڵێ، ئەوانە وەک کەسایەتی بەریتانی قسە دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە بابەتی دژ بە رۆژئاوا و پیاوی ئێرانبوون دوور بگرن و لە لایەکی ترەوە لەگەڵ راگەیاندنەکان وا قسە دەکەن کە ئەوان رێگەیان نەداوە کورد شەڕی ئێران بکات، بۆ ئەوەی لای ئێرانییەکانیش ئەرک و وەفای خۆیان جێبەجێ بکەن و پارەیەکی خەیاڵیش بە لۆبیی دەرەوە دەدەن تا دەموچاوی خۆیان پاک بکەنەوە و بەو ئاراستەیەدا کار بکەن.
سەرچاوەکە دەڵێ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یاری و خۆفرۆشی و درۆ و خیانەتی ئەم دوو برایە بۆ هەموو لایەک بە دەردەکەوێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە دواجار باجی ئەم هەموو پەت پەتێن و تەمەنی خیانەت و دووڕووییەیان دەدەن.