ئەم ناوانە سەردانی شارەوانی بكەن بۆ زەوی

:: PM:06:55:07/06/2026 ‌
شارەوانی شارەزوور بڵاوی كردەوە كە پێویستە ئەو ناوانەی كە لەو لیستەدا هاتووە / وشە بڵاوی دەكاتەوە/، سەردانیان بكەن و سوودمەندن لە وەرگرتنی زەوی. 

سەرۆكایەتی شارەوانی شارەزوور ئاگاداری ئەم خانەنشینانە دەكات كە فەرمانی تەرخانكردنی پارچە زەوی نیشتەجێبونیان هەیە، لەماوەی یەك هەفتەدا سەردانی هۆبەی موڵكایەتی شارەوانی شارەزوور بكەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وردبینی و ئەستۆپاكی.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە هەر خانەنشینێك پێنج كۆپی ڕەنگاوڕەنگی كارتی نیشتیمانی خۆیی و هاوسەری  و كارتی زانیاری  لەسەر یەك لاپەڕەی (A4)+ ناوی چواری + ژمارە موبایل ببات.

هەروەها باس لەوەیش كراوە كە ئەوانەی لەژیاندا نەماون وێنەیەك لەبەڵگەنامەی مردن (شهادە وفاە) بهێنن و ئەو كەسانەی كە نەخۆشن یان بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە ناتوانن سەردان بكەن ئەوا دەتوان لە ڕێگەی منداڵەكانیان  كوڕ یان كچ پێداویستیەكانیان ببەن.

ناوەكان:  









وشە - وشه‌