وەزارەتی دارایی و ئابووری لە وەڵامی نووسراوێكی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا دەڵێت، بەپێی مادەی (یەكەم) ئاماژەپێدراوەكە، تەمەنی یاسای خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان 60 ساڵ دەبێت، پێویستە بە وردی ئاگاداری بڕگەكانی ڕێنوێنییەكانمان بن.
ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران، بەپێی نووسراوێك كە دەست "وشە" كەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە وەڵامی نووسراوێكی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا دەڵێت، فەرمانبەرانی گرێبەستیش بە هەمانشێوە لە 60 ساڵی خانەنشین دەكرێن.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەگەر زیاتریش خزمەتیان كردبێ و لە ڕاژە مابنەوە، تەنیا تا 60 ساڵ خزمەتیان ئەژمار دەكرێت، دوای 60 ساڵ هیچ خزمەتێكیان بۆ ئەژمار ناكرێت و پێویستە دەستبەجێ كۆتایی بە ڕاژەیان بهێنرێت لە خزمەت و هەواڵەی خانەنشینی بكرێن.
لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ كردنە هەمیشەیی، پێشتر بڕیار دەكرا و بە هۆكاری ئەوەی بەغدا رەزامەند نییە، تا ئێستە بڕیارەكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.