چوارشەم ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:02:03:08/06/2026 ‌
بڕیارە رۆژی چوارشەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێكی گرنگی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ڕۆژی چوارشەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا دۆسیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ بەتایبەت پرسی نەوت لە نێوان هەردوو حكوومەت، دواین پەرەسەندنەكان لە نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم لەو بابەتە و هەروەها بابەتی داهاتی ناوخۆ و ئەسیكۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد