ئەمرۆ 41 ساڵ بەسەر بۆردمانی زێوە تێپەڕ دەبێت

:: AM:09:00:09/06/2026 ‌
41  ساڵ پێش ئێستە لەلایەن رژێمی بەعسەوە سەتان كەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان كران، لەو بۆردمانەدا 150 شەهید و 373 بریندار هەبوو، ئەمڕۆ بۆ ئەو بۆنەیە رێوڕەسمێكی تایبەت بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ یادی بۆردمانی زێوە دەكرێتەوە، ئەو یادە بۆ ڕێزگرتن لە كەسوكاری سەربڵندی شەهیدان و بریندارانە.

زیاتر گوتی، رێوڕەسمەكە بە ئاماددەبوونی ماڵباتی سەربەرزی شەهیدان و برینداران، بەرپرسیارانی حزبی و حكوومی بەڕێوە دەچێت.

لە نۆی حوزەیرانی 1985 لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی بەعس، ئۆردوگای زێوە كە كەمپی پەنابەرانی كوردانی باشوور بوو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بۆمباران كرا. لەو كارەساتەدا 150 كەسی سڤیل شەهید بوون و 373 كەسی تریش بریندار بوون.


وشە - رامیار جەواد