مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە هەولێر ناوەندی گەنجان ( Youth Hub) دەكاتەوە.
كەمێكی تر / راستەوخۆیەكەی لە پەیجی وشە دەبینن/ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەو ناوەندە گرنگە دەكاتەوە، لەو ناوەندەدا، تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی زیرەكیی دەستكرد و پڕۆگرامسازی، لەگەڵ ستۆدیۆكانی بەرهەمهێنانی میدیایی، هۆڵە گەورەكانی كۆنفرانس و ژینگەی كاری هاوبەش ئاوێتە دەبن.
ئەم ناوەندە دەبێتە یەكێك لە گەورەترین ناوەندەكانی گەنجان لە دنیادا، ڕووبەرەكەی شەش هەزار مەتر دووجایە، سەر بە دامەزراوەی كوردستان فاوندەیشنە، مۆدێرنترین و دڵخوازترین سەنتەرە لە سەرانسەری كوردستان و عێراق دا.
ناوەندەكە ئەم بەشانەش لەخۆدەگرێت:
گەلەرییەكی هونەری هاوچەرخ (100 كەس دەگرێت)
ستۆدیۆ (15-20 كەس دەگرێت).
ژووری پۆدكاست (4-6 كەس دەگرێت)
تاقیگەی كۆمپیوتەر (8 كەس دەگرێت)
ژووری كۆبوونەوەی تایبەت و هۆڵێكی كراوە و كافتریا (80 كەس دەگرێت)
شوێنێكی كراوە بۆ ئەنجامدانی بۆنە تایبەتەكان (500 كەس دەگرێت).