دژەتیرۆری كوردستان: دوو درۆن لە قوشتەپەی دا

:: PM:04:58:11/06/2026 ‌
دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە كە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كۆگەیەكی دانەوێڵە لە قوشتەپە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ سەعات 12:55، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە "جۆری حدید 110"، هێرش كرایە سەر كۆگەیەكی دانەوێڵە لە قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، جگە لە زیانی مادیی زۆر كە بەر كۆگەكە كەوتووە، هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.

هەروەها بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەكەن كە شوێنی سڤیل دەكەنە ئامانج.



وشە - وشه‌