وەزیری ناوخۆ: بەهۆی وەستانی شەڕی پەكەكە ئارامی بۆ ئامێدی گەڕاوەتەوە

:: PM:06:55:11/06/2026 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، چەند ساڵێكە بەهۆی وەستانی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا ئارامی بۆ سنوورەكە گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای سەردانێكی مەیدانی ناوچە سنووری خاڵە سەربازییەكان لە دەڤەری ئامێدی رای گەیاند، چەند ساڵێكە بەهۆی وەستانی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا ئارامی بۆ سنوورەكە گەڕاوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر بگەڕێتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.

زیاتر گوتی، هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە قوربانی زۆریانداوە بەتایبەت لە بزاڤ و شۆڕشە كوردییەكان، هەرچی لە توانا دابێت بۆ سنوورەكە دەیكەن. 

رێبەر ئەحمەد گوتی: هەركاتیك بە پیویستمانزانی خاڵە پشكنینەكان بۆ ناوچە سنوورییەكان بگوازینەوە بێگوومان ئەو كارە دەكەین، بەڵام تا پێویستبێت بۆ سەلامەتی خەڵك و ناوچەكە دەمێننەوە.



وشە - وشه‌