مەنسوور بارزانی ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ كۆمەڵێك گەنج بەڕێوەدەبات و 10 ملیۆن دیناریان پێدەدات

:: AM:09:03:13/06/2026 ‌
بە فەرمانی سەرۆك بارزانی و لە سەر ئەركی مەنسوور بارزانی، بەبۆنەی یادی 16ی ئابەوە لە دهۆك ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ كۆمەڵێك گەنج بەڕێوەدەچێت.

ماوەی چەند ساڵێكە ئەو ئاهەنگە لەلایەن مەنسوور بارزانییەوە بەرێوە دەبرێت و ئامانجەكەش هاوكاری كردنی گەنجانی كوردە تا بتوانن پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەكان ئێستە دەستكراوە بەناونووسین و تا 15 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

تێیدا كۆمەڵێك گەنج هاوكاری دەكرێن و هاسەرگیری بەكۆمەڵیان بۆ دەكرێت و كارەكەش لەیادی لەدایكبوونی پارتی كە 16ی ئابە ئەنجام دەدرێت.

ئەو گەنجانەی لەو هاوسەرگیرییە بەكۆمەڵەدا بەشداری دەكەن، دیارییەكیان بە بڕی 10 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت و  و تەواوی خەرجییەكانی ئاهەنگەكەیان بۆ جێبەجێ دەكرێت.

كارەكە لەلایەن مەنسوور بارزانییەوە بەرێوە دەبرێت و بە فەرمانی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دەكرێت.

لەم پرۆسەدا هەموو گەنجێك كە ئارەزوری بەشداری هەبێت دەتوانێت ناو تۆمار بكات پرۆسەكە بەتیروپشك دەكرێت، تەنیا كوڕ و كچی شەهید تیروپشكیان بۆناكرێت و راستەوخۆ دەچنە ناو ئاهەنگی هاوسەرگیری بەكۆمەڵ.



وشە - سۆران عەزیز