كشتوكاڵی عێراق پەرە بە پێوەندییەكانی لەگەڵ كوردستان دەدات

:: AM:09:46:13/06/2026 ‌
فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا دۆسیەی ئاو و بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی فیدراڵ تاوتوێ دەكات و وەزیریش پەرە بە پێوەندییەكانی لەگەڵ كوردستان دەدات.

شەوی رابردوو شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەردانی موسەنا تەمیمی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی فیدراڵیان كرد .

لە دیدارەكەدا گفتوگۆیەكی چڕ دەربارەی ڕەوشی ئاو لە عێراق كرا، بە تایبەتیش تیشك خرایە سەر دۆخی ئاو و بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان و گرنگیی پاڵپشتیكردن و گەشەپێدانیان وەك بەشێكی سەرەكی لە سیستمی ئاوی گشتیی عێراق. 

لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لەسەر پێویستیی قووڵكردنەوەی هەماهەنگیی تەكنیكی لە نێوان وەزارەتی فیدراڵ و لایەنە پێوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەوا.

لای خۆیەوە، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی فیدراڵ ڕای گەیاند كە وەزارەتەكەی ڕژدە لەسەر پەرەپێدانی هاوكارییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی پاڵپشتیی پێویست بۆ پڕۆژەكانی ئاو و بەنداوەكان، بە شێوازێك كە دادپەروەریی ئاوی و بەرژەوەندیی گشتیی سەرجەم هاووڵاتیان دەستەبەر بكات.




وشە - رامیار جەواد