لەم هەفتەیە ڕۆژێك لە هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی حكوومی پشووی فەرمی دەبێت و ئەو رۆژەش دەكەوێتە سێشەم.
ئەمڕۆ شەموو 13ـی حوزەیران، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لەم هەفتەیە لە هەرێمی كوردستان رۆژێك پشووە.
ئەو پشووە دەكەوێتە 16ـی حوزەیران لە رۆژی سێشەم بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییە.
سەری ساڵی كۆچی (یەكەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم) سەرەتای دەستپێكردنی ساڵنامەی ئیسلامییە، ئەم یادە گرنگە بەهۆی كۆچكردنی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) و هاوەڵانی لە مەككەوە بۆ مەدینە دیاریكراوە، كە وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو لە مێژووی ئیسلامدا.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی سەری ساڵی نوێی كۆچی (1448ی كۆچی) هاوكات دەبێت لەگەڵ ڕۆژی سێشەم 16ی حوزەیرانی 2026 و ئەم ڕۆژە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمدا پشووی فەرمییە.