هەموو ئەو زەویانەی بڕیاربوو بدرێنە مامۆستاو فەرمانبەرانی سلێمانی، دەسەڵاتدارانی سلێمانی مەتر مەتری دەكەن و دەیفرۆشن.
ئەمڕۆ شەموو 13ـی حوزەیران، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان رای گەیاند، هەموو ئەو زەویانەی بڕیاربوو بدرێنە مامۆستاو فەرمانبەرانی سلێمانی، دەسەڵاتدارانی سلێمانی مەتر مەتری دەكەن و دەیفرۆشن.
دەشڵێت، تیمێكیان دروستكردووە، بەردەوامن لە بەنایاسایی مەتر مەتری زەوی، ناوی دەنێن” تازە ئیفراز” ئەو زەویانەی دەبوو لە سلێمانی بیدەن بە مامۆستاو فەرمانبەر، خۆیان مەتر مەتری دەكەن، دواتر كۆمپانیایەكیان لە سەرچنار داناوە بە ناوی (مادان) فۆڕمی بۆ دروست دەكەن و ڕێگا پێدانی بۆ دەكەن.
ئاماژە بەوەش دەكات، تا ئێستە نزیكەی 80 هەزار پارچە زەوی بەنایاسایی مەتر مەتركراوە و بەردەوامن بەبێ حكوومەت و تاپۆ و شارەوانی بەهاكەی زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە.
روونی كردووەتەوە، ئەم دۆسیەم بردە دادگا وردو درشتی هەموو ئەوانەی لە پشتین، بەڵام دادگا بێ دەنگە.