شاندێكی سەربازیی عێراق گەیشتە هەولێر

:: AM:11:02:14/06/2026 ‌
شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆكایەتیی سوپاسالار عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومی كۆ ببێتەوە. 

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی حوزەیران، شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆكایەتیی سوپاسالار عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا گەیشتە هەولێر، شاندەكە چەندان پرسی تەناهی لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات؛ گرنگترینیان گەرەنتیی ئاسایشی كێڵگە نەوتییەكان دەبێت. 

هاتنی شاندەكە بۆ باسكردنی دۆسیەی تەناهییە، هاوكات لە كۆبوونەوەی رابردووی نێوان شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كۆمپانیا نەوتییەكان؛ داوا لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرابوو، گەرەنتیی تەناهی بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و زیادكردنی هەناردەی نەوت بدات. 

لە ماوەی رابردوودا، كێڵگە نەوتییەكانی كوردستان رووبەڕووی چەندان هێرشی درۆنی و مووشەكی بوونەتەوە؛ ئەمەش وایكرد بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بۆ ماوەیەك بوەستێت.


وشە - رامیار جەواد