محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، لە سەردانی بۆ لای سەرۆك بارزانی زۆر پرسیار باس كراوە و لە قۆناغی یەكەمدا پەرلەمانی كوردستان كارا دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بە رۆژنامەنووسانی گوت، لە سەردانی رۆژی هەینی رابردوو بۆ لای سەرۆك بارزانی زۆر پرسیان باس كردووە لە بابەتی پێكهێنانی حكوومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمان، لە قۆناغی یەكەمدا پەرلەمان كارا دەكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، بڕیارە لایەنی بەرانبەر ببینێ، لەم رۆژانەدا شتێك روو دەدات لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت.
هەروەها جارێكی تر رەخنەی لە عێراق گرت، بەڵام پرسیاری ئەوەی لێ كرا كە پێوەندی لەگەڵ ئێران خۆشە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی، پێوەندی من بەقەد ئەو حزبانە خۆش نییە كە بارەگایان لە ئێران هەیە، چونكە ئێمە بارەگامان نییە.
لەبارەی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێرانیش، محەمەد حاجی مەحموود پێی وابوو كە ئەمەریكا لە شەڕەكە دۆڕاوە و بە دوای بیانوودا دەگەڕێت.