سبەی ڕاوەماسی دەست پێ‌ دەكاتەوە

:: AM:09:56:15/06/2026 ‌
بڕیارە سبەی راوەماسی دەست پێ‌ بكاتەوە و بەرپرسێكیش دەڵێت، راوكردن بەپێی بڕیارەكان دەبێت و زۆر شت قەدەغەن .

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی حوزەیران، بێستوون نەجمەدین بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەپێی بڕیاری فەرمی لە 15ـی ئەم مانگە، كۆتا رۆژی قەدەغەی راوی ماسییە و 16ـی مانگ راوكردن دەست پێ‌ دەكاتەوە.

زیاتر گوتی، راوكردن بەپێی یاسا و بڕیارەكان دەبێت، نابێت لەناوبردنیان پێڕەو بكرێت و ژەهر و بۆمب و چەندان شێوازی راوكردن قەدەغەیە كە رێوشوێن و یاسای تایبەتی خۆی هەیە.

لە هەرێمی كوردستان ساڵانە لە مانگی ئادار تا 15ـی حوزەیران، راوەماسی قەدەغە دەكرێت و ئەوەیش بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی.



وشە - رامیار جەواد