لەرێوڕەسمێكدا لە سنووری خەلیفانی ئیدارەی سۆران، 600 پارچە زەویی تر بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان لە باڵەخانەی قایمقامییەت دابەش دەكرێن.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سۆران رای گەیاند، لە رێوڕەسمێكدا بە بەشداریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكان و قایمقامی خەلیفان، 600 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكەن.
لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر لە 500 فەرمانبەر لە شارۆچكەی رواندز سوودمەند بوون.
بەگوێرەی ئامارەكان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیكەی 45 هەزار فەرمانبەر لە پێنج شارۆچكە و 15 شارەدێ مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
تا ئێستە زیاتر لە 600 فەرمانبەر زەوییان پێ دراوە، شارەوانییەكانی سۆران دەڵێ، لە داهاتووشدا سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو سنوورە بە وەرگرتنی پارچە زەوییەك سوودمەند دەبن.