بە درۆن هێرشكرایە سەر كۆیە

:: PM:07:17:17/06/2026 ‌
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەكانی 24 سەعاتی رابردووی بڵاو كردەوە و شەوی رابردوو بە درۆن هێرش كراوەتە سەر كۆیە. 

بە گوێرەی راگەیەنراوی دەزگاكە، سەعات 11ی شەوی رابردجوو بە درۆنێك هێرش كراوەتە سەر كۆیە و كەمپی پەنابەرانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان. 

وەك دەزگاكە ئاماژەی بۆ كردووە كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە لەشەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێرانەوە زۆرترین جار سنووری هەولێر و كۆیە بە درۆن كراونەتە ئامانج و زیاتریش بۆ ئەو شوێنانە بووە كە گومان دەكرێت ئەندامانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لێ‌ بێت. 



وشە - وشه‌