چوار وڵات كونسوڵگەیان لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە

:: AM:09:05:18/06/2026 ‌
چوار وڵاتی ئەوروپی و عەرەبی خواستی خۆیان پێشان داوە، كونسوڵگەریی وڵاتەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، بەمەیش ژمارەی كونسوڵگەكان نزیك دەبێتەوە لە 40 كونسوڵگە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی حوزەیران، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هەریەك لە وڵاتانی بەحرێن، سەڵتەنەتی عومان، ئۆكرانیا و ئازەربایجان، ئامادەن پێوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر پەرە پێ بدەن و كونسوڵگەریی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.

باڵوێزی ئەو چوار وڵاتە لە بەغدا خواستی وڵاتەكانیان دەربڕیوە بۆ كردنەوەی كۆنسوڵگە لە هەرێمی كوردستان.

شایەنی باسە زیاتر لە 35 وڵات كونسوڵگەری و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستان هەیە، بەمەیش ژمارەی كونسوڵگەریی وڵاتان نزیك دەبێتەوە لە 40 كونسوڵگە.


وشە - رامیار جەواد