دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت

:: AM:10:31:18/06/2026 ‌
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.   

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە، رۆژی یەكشەم 21ـی حوزەیران تا رۆژی پێنجشەم 25ـی حوزەیران، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە. 

ئاماژە بەوەش كراوە، لە هەمان كاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت لە دوای ( 2024/7/1) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون، كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد