سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پێشوازیی لە واژووكردنی رێككەوتنەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئێران دەكەم.
ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی حوزەیران، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكسدا هاتووە، پێشوازیی لە واژووكردنی رێككەوتنەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئێران دەكەم.
دەشڵێت، هیوادارم ببێتە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
ئەوە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو ئێران و ئەمەریكا یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد و بڕیارە سبەی رێككەوتنی نێوانیان لە سویسرا واژوو بكەن.