هاتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەی باشماخ ئاسایی دەبێتەوە و هاتوچۆی بازرگانیش كراوەیە و كێشەی ئەلیكترۆنی چارەسەر كرا.
ئەمڕۆ شەموو 20ـی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا هاتووە، ئاگاداری بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران، ئێستە كێشەی سیستمی ئەلیكترۆنی لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران چارەسەر كراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی كراوەیە.
ئاماژە بەوەش كراوە، هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە وەك رۆژانی پێشوو لە سەعات 7:30 خولەكی بەیانی بۆ سەعات 9:00ی شەو، لە خزمەتی هاووڵاتییان و گەشتیاراندایە.
ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی چوارشەم بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە گەشتكردن لەو دەروازەیە راگیرابوو.