هۆشداریی بۆ مووچەخۆران

:: PM:03:02:20/06/2026 ‌
بانكێكی بەشدار لە (هەژماری من)، هاوبەشانی ئاگادار دەكاتەوە كە هەرگیز زانیاریی كەسی، ژمارەی كارتی نیشتمانی، ژمارەی كارتی بانكی و وشەی نهێنی بە كەس مەدەن.

بانكی جیهان ئاگادارییەكی بۆ هاوبەشانی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، چەند پەیجێكی ساختە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە ناوی ئێمەوە بانگەشەی بەخشینی (دیاری و كاتژمێری زیرەك) دەكەن، ئەم كارەیان بۆ دزینی زانیارییەكانتانە، تكایە هۆشیار بن.

ئاماژەی بەوەش داوە، بانكی جیهان هیچ دیارییەكی ئاوا دابەش ناكات و كلیك لە هیچ لینكێكی نەناسراو مەكەن.

ئەو بانكە دووپاتی لەوە كردووەتەوە زانیاریی كەسی، ژمارەی كارتی نیشتمانی، ژمارەی كارتی بانكی و وشەی نهێنی بە كەس مەدەن.

پێنجشەم تیمی (هەژماری من) ئاگادارییەكی بۆ مووچەخۆران و بەكارهێنەرانی كارتی بانكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەگەر هەستت كرد چالاكییەكی گوماناوی لەسەر هەژمارە بانكییەكەت هەیە، بۆ نموونە، پارەدانێك كە خۆت نەتكردووە، ڕاستەوخۆ پێوەندیی بە بانكەكەتەوە بكە.



وشە - رامیار جەواد