سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی حزبی موتەحدوون دەكات

:: PM:03:46:21/06/2026 ‌
لە پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی حزبی موتەحدوون و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسیی عێراقی.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و دەرفەتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها دووپات لە هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.



وشە - وشه‌