مەزهەر خۆراسانی: هیوادارم زانكۆی بارزانی ئیسلامیش خۆری هەڵبێت

:: PM:04:32:21/06/2026 ‌
لەبارەی دانانی بەردی بناغەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە هەولێر كە ئەمڕۆ لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە دانرا، مامۆستا مزهەر خۆراسانی رای گەیاند، 

ئەمڕۆ یەكشەم 21ی حوزەیران، مامۆستا مەزهەر خۆراسانی لە واڵی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، جوانترین پیرۆزبایی لە ماڵباتی بارزانی و لە تەواوی دانیشتوانی هەولێری پایتەخت و لە مسوڵمانانی كوردستان دەكەم بۆ ئەو پڕۆژە جوانەی دەمێك بوو دەبوو هەنگاوی بۆ بنرایە ئێستاش كاتێكی زۆر گونجاوە.

ئەو دەڵێ‌، دەستخۆشی لە ڕاوێژكار و بیرمەند و پێشنیازكار و دانەر و دیزاینەر و كریكار و وەستا و ئەندازیار و نوێژخوێن و ڕێبوارانی نێو ئەو مزگەوتە و تەواوی دڵسۆزانی ئەو پرۆژە ناوازەیە دەكەم، خوای گەورە بیكاتە خێر و خۆشی وڵات و نیشتمان و كوردستان.

" دەستانخۆش حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خۆتان و ستاف و فكرو هەنگاو دانانی بەردی بنەغەی مزگەوت و زانكۆ، هیوادارم زانكۆی بارزانی ئیسلامیش لەوێ خۆری هەڵبێت" مامۆستا مەزهەر خۆراسانی وای نووسیوە. 



وشە - وشه‌