هێمن هەورامی: هیچ بیانوویەك بۆ كارانەكردنی پەرلەمان نەماوە

:: PM:04:49:22/06/2026 ‌
هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، هیچ بیانوویەك بۆ كارانەكردنی پەرلەمان نەماوە و هەر لایەنێك كۆسپ دروست بكات و رێگر بێت دەكەویتە بەردەم بەرپرسیاریتی مێژوویی و سیاسی و یاسایی.

ئەمڕۆ دووشەم 22ی حوزەیران، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی سیاسی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق و كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، هێمن هەورامی دووپاتی كردەوە كە خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە بزانن دەرئەنجامی بەشداری و دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە كوێ گەیشتوە و هەر لایەن و كەسێك رێگر بێت و كۆسپ بۆ كاراكردنی پەرلەمان دروست بكات ئۆباڵی یاسایی و سیاسی و نەتەوەیی و نیشتیمانی دەكەوێتە ئەستۆ. 

"پارتی بە پشوو درێژییەوە مامەڵەی كردووە و چەندان مانگ گفتوگۆی كردووە و رێككەوتنی سیاسی مۆركراوە، ئێستەیش كاراكردنی پەرلەمان هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاراستنی رەوایەتی دامەزراوە دەستوورییەكان" هێمن هەورامی لە كۆبوونەوەكەدا وای گوتووە و لە فەیسبووكی خۆی بڵاوی كردووەتەوە .



وشە - وشه‌