شارەوانی بەحركە بۆ فەرمانبەران: وەرن بۆ بەناوكردنی زەوییەكانتان

:: PM:06:17:22/06/2026 ‌
شارەوانی بەحركە داویین ئاگەداری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی كە ناویان لە وەرگرتنی زەوی دەرچووە بۆ ئەوەی سەردانیان بكەن، ئەگینا ناوەكانیان دەخرێتە وەجبەی كۆتایی. 

لە ئاگەدارییەكی شارەوانی بەحركەدا هاتووە، ئاگەداری ئەو فەرمانبەرانە دەكەینەوە كە ناویان بڵاوكرایەوە لە وەجبەی یەكەم بۆ راییكردنی مامەڵەی وردبینی زەوی فەرمانبەران، ئەوانەی تائێستە نەهاتوون لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی بەحركە بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكەیان.

وەك شارەوانی باسی كردووە كە هەركەسێك نەچێت ناوەكانیان دەخرێنە وەجبەی كۆتایی چونكە كار لەسەر رایكردنی ناوەكانی تر دەكرێت ئەمەش تا نەبێتە جەنجاڵی .

جێی ئاماژەیە كە ئێستە لە هەولێر دەست بە تاپۆكردنی زەوی فەرمانبەران كراوە و لە چەندان شارەوانییەوە كاری لەسەر دەكرێت. 



وشە - وشه‌