ئەمڕۆ سێشەم 23ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کاری ڕاگەیاندن و پیشەی ڕۆژنامەنووسی، دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە کاری میدیایی بگیرێت و لە بەرانبەریشدا میدیاکاران بە شێوەیەکی پیشەیی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
مەسروور بارزانی لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، هەموو میدیاکاران جێی ڕێزن و ڕێزگرتنیشیان پێویستە، و میدیاکارانیش دەبێت بە شێوەیەکی پیشەیی کاری خۆیان بکەن، کەواتە کارەکە هاوبەشە.
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕوونی کردەوە کە پێویستە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان ڕێز لە خەڵک و پیشەکەی خۆیان بگرن، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە لەسەر هەموو لایەکیش پێویستە ڕێزی ڕۆژنامەنووسان بگرن.