دوای ئەوەی لە چەند شەوی ڕابردوو هێزێكی ئۆپراسیۆنی یەكێتی لە نزیك گوندی دسكەرەی قەزای شارەزوور جێگیر دەبن، دواتر دەمەقاڵێ ڕوو دەدات لە نێوان بنەماڵەی لالە ئەنوەر خەلیفە یونس و دواتر ئەو هێزە لە گوندەكە دەكشێنەوە و دەڵێن، بە هۆكارێكی تەناهی هاتوونەتە ئەو ناوە.
بەڵام بەرەبەیانی دوێنێ برازایەكی هەڵكەوت لالە ئەنوەر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ناوی ئەنوەر كە پاسەوانی ئەو بووە، لەلایەن هێزی ئۆپراسیۆنەكەوە دەڕفێنرێت و تا ئێستە هۆكارەكەی ڕوون نییە و هیچ سۆراغێكی نییە.
بنەماڵەی لالە ئەنوەر بنەماڵەیەكی ڕەسەن و بەناوبانگی شارەزوور و عەشیرەتی جافن و خاوەن پێگەی جەماوەرین، چاوەڕوان دەكرێت هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە بخەنە ڕوو.
پێشتریش چەند جارێك لەلایەن هێزەكانی یەكێتی تەشقەڵە بەو بنەماڵەیە كراوە، تەنیا هۆكاریش ئەوەیە ئەو بنەماڵەیە پارتی دیموكراتی كوردستانیان هەڵبژاردووە نەك یەكێتی.