دانا ئەحمەد مەجید بۆ بافڵ تاڵەبانی: بێ‌ پارتی ئەستەمە

:: PM:04:46:24/06/2026 ‌
دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان /باڵی كوردسات/ بۆ رۆژنامەنووسان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا كرد و رای گەیاند، كورسی پەرلەمانی مۆدێلی نەماوە و بەبێ‌ پارتی حكوومەت پێك نایەت.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ی حوزەیران، دانا ئەحمەد مەجید لە سەرەتای قسەكانیدا ئامۆژگاری میدیاكانی كرد و گوتی، ئێوە رۆڵی گەورەتان هەیە و پێویستە واز لە ململانێی نێوان حزبەكان بێنن و زیاتر باسی خزمەتگوزارییەكان بكەن. 

دانا ئەحمەد مەجید ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لەسەر زۆر بواردا قسە كراوە و بۆمان روون كردەوە كە كورسی پەرلەمانی مۆدێلی نەماوە و بەبێ‌ پارتی حكوومەت پێك نایەت. 

هەروەك دووپاتی كردەوە، پێویستە حزبەكان بگەن بە ڕێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حكوومەت و كێشەكەیش لە 39 كورسی و 40 كورسیدا نییە. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆمەڵی دادگەری و گۆڕانی كرد بۆ ئەوەی رازییان بكات پشتیوانی بكەن لە پێكهێنانی حكوومەتدا، بەڵام پێدەچێ‌ بۆچوونی ئەو دوو حزبە بە دڵی یەكێتی نەبووبێت.


وشە - وشه‌