شاسوار عەبدولواحید كە ئێستە بەشێكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەنگی 15 كورسیی پەرلەمانی خەڵكی كوردستانی فرۆشت و كورسییەكانی رادەستی یەكێتی كرد.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە ئاشكرا، شاسوار ئەوەی گوت كە دەچێتە پاڵ یەكێتی لە كاتێكدا هێشتا رێككەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە واژوو نەكراوە. لەگەڵ كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا خەڵكی كوردستان سەركۆنەیان كرد و لە كۆمێنت سەتان كۆمێنتی بەناوی "خۆفرۆش" بۆ هات.
شاسوار پێشتر لە زیندان رێككەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كردبوو، هەر لەسەر ئەو بنەمایەیش لە زیندان ئازاد كرا تا كورسییەكانی رادەستی یەكێتی بكات، ئەگینا لە سلێمانی جێی نابێتەوە.
ئەمڕۆ شاسوار ئەو بڕیارەی دا لە كاتێكدا یەكێتی هیچ وەڵامێكی بۆی نییە، كە ئایا ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوانیانە واژوو دەكرێت یان نا.